جوبیتەری باوککوژ، وەک یەکەمین مۆدێرنیست و جیاکەرەوەی دەسەڵاتەکان
یوسف حەسەن “خوێندنەوەیەک بۆ ڕووداوی داخستنی پەڕلەمانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٥دا، لە دەروازەیەکی ئەفسانەییەوە”
ئەگەر لەو ڕاستیەوە دەستپێبکەین کە مرۆڤ لەو کاتەوەی هەیە بەتایبەت مرۆڤی هۆشمەند، هەمیشە بەوە لە ئاژەڵەکانی دیکە و جۆرەکانی دیکەی مرۆڤ جودا دەکرێتەوە کە ئەم خاوەنی توانایی ئەفسانەسازیە، مرۆڤیش لەو وەختەوەی دەستی بەو تواناییە گەشتووە تاکو ئێستا نەیتوانیوە بەبێ ئەفسانە بژی.
هەموو گەلێک و هەموو سەردەمێکیش ئەفسانەی خۆیی هەیە، جا گرنگ نیە ئەو ئەفسانەیە چیە و چۆنە، لێ مرۆ بەبێ ئەفسانە نەژیاوە. ڕەنگە زیادەڕەویش نەبێت ئەگەر بڵێین لەنێو مێژووی میتۆلۆژیا و ئەفسانەی نێو گەلاندا، میتۆلۆژیا و ئەفسانەکانی “گریک-ڕۆمانی” لە جوانترین و ناوازەترین ئەفسانەکانی گەلانن.
لەنێو میتۆلۆژیای گریکی-ڕۆمانیشدا یەکێک لە ناوازەترین و فەلسەفیترین ئەفسانەکان، ئەفسانەی ساتۆرن و جوبیتەری کوڕێتی (کە بە گریکی ناوەکانیان دەبێت بە کرۆنۆس و زیۆس)، ئەم ئەفسانەیەش چیرۆکی باوککوژی و ململانێی دەسەڵاتمان بۆ دەگێڕێتەوە، کە لە هەموو سەردەم و جێگایەکدا بە جۆرێک لە جۆرەکان دەتوانین ئەم چیرۆکە بدۆزینەوە.
ئێمەش لەڕێگەی ئەم ئەفسانەیەوە هەوڵی شیکارکردنی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان دەدەین و پاشانیش هەوڵدەدەین خوێندنەوەیەک بۆ ڕووداوی داخستنی پەڕلەمانی کوردستان بکەین لە ساڵی ٢٠١٥ دا.
ئەفسانەکە بەم جۆرە دەستپێدەکات و چیرۆکی نێوان ئەم باوک و کوڕەمان بەم جۆرە بۆ دەگێڕێتەوە و دەڵێت:-
ساتۆرن (کرۆنۆس)، تایتانێکی بەهێزبوو، و فەرمانڕەوای جیهان بوو. پێشبینییەک هەبوو کە یەکێک لە منداڵەکانی دەسەڵاتی لێ دەسێنێت، بۆیە بڕیاری دا هەموو منداڵەکانی بخوات. ئەم کردەوەیە بووە هۆی خەمێکی قووڵ بۆ هاوسەرەکەی، ئۆپس (ڕێیا).
کاتێک ئۆپس، جوبیتەری (زیۆس) بوو، نەخشەیەکی داڕشت. لە جیاتی منداڵەکە، بەردێکی پێچراوە لە قوماشی دایە ساتۆرن. ئۆپس بە نهێنی جوبیتەری بردە دوورگەی کرێت، لەوێ لەژێر چاودێری پەریەکان و بە شیری بزنە خواوەندێک بە ناوی ئامالتیا گەورە بوو.
کاتێک جوبیتەر پێگەیشت، گەڕایەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی باوکی. جەنگێکی گەورە کە بە جەنگی تایتانەکان ناسراوە، بۆ ماوەی دە ساڵ بەردەوام بوو. لەم جەنگەدا، سروشت تێکچوو – ئاسمان و زەوی لەرزین، دەریاکان شێوان و کێوەکان ڕووخان.
لە کۆتاییدا، جوبیتەر سەرکەوت. ئەو ساتۆرن و تایتانەکانی تری خستە زیندانێکی قووڵ و تاریک بە ناوی تارتاروس. بە یارمەتی میتیسی دانا، جوبیتەر وای کرد ساتۆرن هەموو منداڵەکانی تری کە خواردبوونی بهێنێتەوە، و بەم شێوەیە خوشک و براکانی ئازاد کران.
دوای سەرکەوتن، جیهان لە نێوان سێ برادا دابەش کرا: جوبیتەر بوو بە پادشای ئاسمان، نێپتیون بوو بە فەرمانڕەوای دەریاکان، و پلوتۆ حوکمی جیهانی ژێرەوەی کرد. زەویش بووە شوێنی هاوبەشی هەموو خواوەندەکان.
ئەم چیرۆکە ئەفسانەییە، کە بەشێکە لە میتۆلۆژیای یۆنانی و ڕۆمانی، باس لە گۆڕانی دەسەڵات لە نێوان نەوەکانی خواوەندەکان دەکات و چۆنیەتی دامەزراندنی سیستەمی نوێی حوکمڕانی لە جیهانی خواوەندەکاندا ڕوون دەکاتەوە. لێرەشەوە ئێمە دەزانین پرسی (منداڵخواردن) لە ئەفسانەی یۆنانی و ڕۆمانیەکانەوە تاکو ئێسا لە ئەدەبیاتدا، جێگا و بایەخی گەورەی خۆیی هەیە و بە شێوازی جیاواز دەگێڕدرێتەوە زۆربەی گێڕانەوەکانیش بەدەوری بەرگری لە دەسەڵاتدا دەخولێنەوە.
لێ ئەوەی لێرەدا بۆ ئێمە گرنگە و زیاتر مەبەستمانە تیشکی بخەینە سەر پرسی باوککوژی و دابەشکردنی دەسەڵاتەکانە، لەم ئەفسانەیەدا.
لە چیرۆکەکەی ساتۆرن و جوبیتەردا ئەوەی جێگای سەرنج و پرسیارە ئەوەیە کە ساتۆرن بۆچی دڵکرمێ و بەدگومانە؟ ئەو ختورەیە چیە کە لە دڵی ساتۆرندایە و پێی دەڵێت ڕۆژێک یەکێک لە منداڵەکانت ئەم تەختەت لێدەسێنن؟
هەڵبەتە بۆئەوانەی شارەزاییەکی کەم تا زۆریان لە ئەفسانەی گریکی و ڕۆمانیدا هەبێت دەزانن کە ساتۆرن خۆشی پێشووتر ئەم دەسەڵاتەی لە (ئۆرانۆسی) باوکی سەندووە بە زۆر، بۆیە ئەوەی ڕوونە لێرەدا ئەوەیە هۆکاری دڵکرمێبوونی ساتۆرن بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە خۆشی پێشتر هەمان کاری بەرامبەر باوکی کردووە.
هەروەتریش ساتۆرن هەموو دەسەڵاتێکی لە دەستی خۆیدا قایمکردووە و دەسەڵاتەکان هەمووی قۆرغن بۆ خۆی و دەسەڵاتی دابەشنەکردووە، ئەمەش دەکرێت یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەدگومانی ساتۆرنبێت. چونکە کاتێک دەسەڵات لە یەک شوێندا کۆکرایەوە هەموو سەرنجەکان و هەموو هێرشەکان بۆ ئەو جێگایە دەبن.
هەروابێتەوە لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە پێگەی باوک دێت، باوک بە حوکمی پێگەکەی لەنێو خێزاندا، هەمیشە دەسەڵاتی یەکەمبووە، و هەمیشەش هەوڵیداوە ئەم دەسەڵاتە بپارێزێت. لەبەرامبەریشدا هەمیشە کوڕ چاوی لە دەسەڵاتی باوکی بووە.
جوبیتەری باوککوژ، وەک یەکەمین مۆدێرنیست و جیاکەرەوەی دەسەڵاتەکان
یوسف حەسەن
“خوێندنەوەیەک بۆ ڕووداوی داخستنی پەڕلەمانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٥دا، لە دەروازەیەکی ئەفسانەییەوە”

هەرچی بەرەکەی دیکەیە جۆرێک دنیابینی باوکانەی تەقلیدیان هەبوو (کە ناوی دەنێین دنیابینی ساتۆرن)، کە دەیانویست بە هەرجۆرێکبێت باوک (سەرۆکی هەرێم) بمێنێتەوە چونکە نەمانی باوکیان بە نەمانی هەرێمەکە دەزانی (ئەمەیان دنیابینیەکی خێڵەکی پێش مۆدێرنیە)، و زیاتر مەیلیان لە دامەزراندن یان هێشتنەوەی سیستەمێکبوو کە سەرۆک هەمان پێگەی ئاغای خێڵی هەبێت. ئەم لایەنەش سەرۆکی ئەوکاتی هەرێم پێشڕەوی بوو کە ڕۆڵی ساتۆرنی دەگێڕا.
لە کۆتایی ئەم ململانێیەشدا جوبیتەر سەرکەوتوو نابێت و ساتۆرن ئەم جوبیتەرەی ئێمە دەخوات و قوتی دەدات، بەمەش دنیابینی جوبیتەری (پەڕلەمانی و دابەشکەری دەسەڵاتەکان) شکستدەهێنێت و دنیابینی و سیستەمی (ئاغایەتی-خێڵەکی) سەرکەوتوودەبێت.
هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی ئەم هەوڵی باوککوژیەش لەلایەن جوبیتەرەوە زۆرن بەڵام گرنگترینیان ئەوەبوو، کە دەبوو پێش ئەوەی لە کایەی سیاسیدا هەوڵی باوککوژی بدرێت، دەبوو لە کۆمەڵگا و خێزاندا باوک بکوژرایە.
چونکە (سەرۆکی ئەو کاتی هەرێم) تەنها نمایندەی خۆیی و دەسەڵاتەکانی خۆیی نەدەکرد، بەڵکە نمایندەی کۆی باوکانی کۆمەڵگاکەی دەکرد کە لە بەرامبەر کوڕاندا لە جەنگدابوون.
هەرچی سەرۆکی ئەوکاتی پەڕلەمان و بزوتنەوەکەشیەتی، تەنها پێیانوابوو بە گۆڕانی کایەی سیاسی ئیدی کایەی کۆمەڵایەتی و کلتوری بێکێشەدەبێت یان دەگۆڕێت هەر بۆیەشە تەنها هەوڵی گۆڕانکاریان لە کایەی سیاسیدا دا. لە کاتێکدا ئەم هەنگاوە پێویستی بەوەبوو لە کایەی کۆمەڵایەتی و کلتوری دانەبڕێت و گۆڕانکاری لەوێوە دەستپێبکات و بگاتە کایەی سیاسی.
چونکە ناکرێت و هەڵەیە کایەی کۆمەڵایەتی و کلتوری لە کایەی سیاسی دابڕین و هەوڵبدەین گۆڕان لە یەکێکیاندا بکەین بەبێ ئەوی دیکەیان (بزوتنەوەی گۆڕان ئەم هەڵەیەی ئەنجامدا، کە پڕۆسەی گۆڕانکاری لە کایەی سیاسیدا کورتکردەوە).
هەربۆیە هەر گۆڕانێک لە کایەی سیاسیدا دەبێت بەرمەبنای گۆڕانی کۆمەڵایەتی بێت و هەڵقوڵاوی ئەوێ بێت ئەگەرنا بە شکست دەشکێتەوە.
سەرەڕای هەموو ئەمانەش وەک هەوڵ ئەو هەوڵەی سەرۆکی ئەوکاتی پەڕلەمان یەکێکە لە هەوڵە زۆر گرنگ و ناوازەکانی مێژووی سیاسی ئێمە بۆ باوککوژی. ئەگەر سەرکەوتووشببوایە کۆمەڵگای ئێمە و مێژووی ئێمەی دەخستە ئاستێکی دیکەوە زۆر جیاوازتر لەم ئاستەی ئێستای.
تێبینی:-
بۆ ئەم نوسینە سودمان لە هەریەکە لە کتێبی (منداڵانی ساتۆرن)ی کاک بەختیار عەلی و کتێبی مێتامۆرفیۆس (بەدگۆڕان)ی ئۆڤید وەرگرتووە.

Previous Post
Next Post