سەردانی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق

 لە دامەزراوەی میزۆپۆتامیا بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان MASS پێشوازیمان کرد لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا و کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر بەڕێز تۆماسۆ سانسۆنێ و شاندی یاوەریان.
سوپاسی ڕۆڵی ناوازەی ئیتالیامان کرد لە هەرێمی کوردستاندا لە بوارەکانی سەربازی، ئابوری، و کلتوری، جەختمان لە گرنگی ئەم رۆڵە کرد لە بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و لێکتێگەیشتنی نێوان هەر دو لا.
هەروەها باسمان لە پێویستی بێلایەنکردنی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان کرد لە هەر دەستوەردانێکی حزبی و کارکردن بۆ چەسپاندنی پیشەیی و بێلایەنی دامەزراوەیی ئەو دەزگایانە و، دەستەبەرکردنی رۆڵی نیشتمانییان و دوور لە گرژییە سیاسییەکان.
هەروەها باسمان لە پێویستی بێلایەنکردنی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان کرد لە دەستوەردانی حزبی و کارکردن بۆ چەسپاندنی پیشەیی و بێلایەنی دامەزراوەیی ئەو دەزگایانە، دەستەبەرکردنی ئەدای نیشتمانی دوورخستنەوەیان لە ململانێ سیاسییەکان.
هەروەها باسمان لە دەرفەتەکانی هاوکاری لە بواری زانست و ئاڵوگۆڕی شارەزایی لەگەڵ ناوەندەکانی بیرکردنەوە و، بەهێزکردنی هاوبەشییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ژینگەییەکان کرد کە پێویستیان بە وەڵامدانەوەی بەکۆمەڵ و بەرپرسیارانە هەیە.