مەراسیمی ناساندنی کتێبی (بەرەو بونیاتنانی کولتورێک بۆ دەزگا)

لە چوارچێوەی کارەکانی دامەزراوەی میزۆپۆتامیا بۆ لیکۆڵینەوە ستراتیجییەکان (MASS)، بە هاوبەشی لەگەڵ کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان- عێراق و بە هاوکاریی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت (CDO)، ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لە رۆشنبیران و عاشقانی کتێب، مەراسیمی ناساندنی کتێبی (بەرەو بونیاتنانی کولتورێک بۆ دەزگا) لە نوسینی د. سەردار عەزیز بەڕێوەچو.
نوسەر لەم کتێبەدا لە دوتوێی (124) لاپەڕەدا باس لە گرنگیی بە دامەزراوەیی کردنی دەسەڵاتی سیاسی، بەتایبەت پەرلەمانی کوردستان ئەکات و، تیشک ئەخاتەسەر رۆڵی پەرلەمان و ئەندام پەرلەمان لە کۆمەڵگە و کایەی سیاسیی کوردستان

د. سەردار عەزیز